مەرج و ڕێساکان

ڕێسای ڕوون، پێش هەموو شتێک.

پێش داواکردن، ئەم خاڵانە بزانە — بۆ ئەوەی داواکارییەکەت بێ کێشە و بە دڵنیاییەوە بڕوات.

مەرج و ڕێساکانڕێسای ڕوون

پێش داواکردن ئەم خاڵانە بزانە؛ پەسەندکردنی داواکاری بە واتای ڕازیبوونە بەم مەرجانە.

١
لینکی SHEIN
لینکی سەبەتەکە دەبێت گشتی و کارا بێت و لە واتساپ یان ئینستاگرامی فەرمی ریۆ بنێردرێت. بەردەستبوونی کاڵا لە SHEIN لەلایەن ریۆوە ناتوانرێت دڵنیابکرێتەوە.
٢
دووبارەبوونی بابەت و ژمارە (Quantity)
ریۆ بەرپرسیار نییە لەوەی بابەتێک لەناو سەبەتەکەت دووبارە (duplicate) بێت یان ژمارەی (quantity) کاڵایەکت زیاد کردبێت و ئاگاداری تیمی ریۆت نەکردبێتەوە بۆ زیادکردنی — چونکە ئەم وردەکارییانە لە خودی لینکی سەبەتەکەدا بە ڕوونی دیار نابن.
٣
ژمارە و قەبارە
پێش تۆمارکردنی کۆتایی، ژمارە، ڕەنگ و قەبارەی هەر کاڵایەک لەگەڵ تیمی ریۆ پشتڕاست بکەرەوە. هەر هەڵەیەکی دوای تۆمارکردن لەسەر بەرپرسیارێتی کڕیارە.
٤
زانیاری گەیاندن
کڕیار بەرپرسە لە دروستی ناو، ژمارەی مۆبایل، شار و ناونیشانی خۆی. هەر دواکەوتن یان کێشەیەک کە بەهۆی زانیاری هەڵەوە ڕووبدات، لەسەر بەرپرسیارێتی کڕیارە.
٥
قەرەبووی کاڵای شکاو یان زیانپێگەیشتوو
  • سکاڵا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری دوای وەرگرتن تۆمار بکە.
  • کۆدی داواکاری و وێنەی ڕوونی کاڵا و پاکێج بنێرە؛ ئەگەر هەبوو ڤیدیۆی کردنەوەی پاکەتیش بنێرە.
  • کاڵای بەکارهێنراو یان هەڵبژاردنی هەڵەی کڕیار داخڵی قەرەبوونابێت.
٦
سیاسەتی وەرنەگرتنەوە و هەڵەی داواکاری
بەهۆی ئەوەی هەر داواکارییەک تایبەتە بە کڕیار و بە ناوی ئەو کڕدراوە، کاڵا دوای کڕین و ناردن بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێندرێتەوە و پارە ناگەڕێندرێتەوە — تەنها لە دۆخی کاڵای شکاو یان هەڵەی ڕاستەقینەی لەلایەن ریۆوە (وەک ناردنی کاڵایەکی هەڵە) نەبێت. ئەگەر هەڵەکە لەلایەن کڕیارەوە بوو (هەڵبژاردنی هەڵە، ڕەنگ، قەبارە یان زانیاری هەڵە)، تێچوونی چاکسازی لەسەر کڕیارە.
گرنگ: بێ گەڕانەوە
٧
ونبوونی داواکاری
ئەگەر پاکێج لە ڕێگەی کۆمپانیای گەیاندنی فەرمیدا ون بوو، ریۆ بەدواداچوونی لەگەڵ کۆمپانیای گەیاندن دەکات و بەپێی دۆخی جۆری ونبوونەکە، چارەسەری گونجاو (گەڕاندنەوەی نرخ یان جێگۆڕکێ) پێشکەش دەکات.
٨
مافی کڕیار و مافی ریۆ
کڕیار مافی بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی داواکارییەکەی هەیە بە کۆدی تایبەت و مافی وەرگرتنی وەڵامی ڕوون لە هەر هەنگاوێکدا. ریۆش مافی ڕەتکردنەوەی هەر داواکارییەکی هەیە کە لەگەڵ ئەم مەرجانەدا ناگونجێت یان زانیارییەکانی ناتەواو/هەڵەن.